نوێنەرایەتیی هەرێم لە ئیتاڵیا: زانیاریی پشتڕاستکراوە لەبارەی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەرانی کورد نییە


وێستگەنیوز-

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، دوای پەیوەندیکردنیان بە تەواوی لایەنە فەرمییەکانی ئیتاڵیا، هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی ژێرئاوکەوتن یان بێسەروشوێنبوونی یەختێکی کۆچبەرانی کورد لە ئارادا نییە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئەیلولی 2026، د. ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئیمەیڵ، تەلەفۆن و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق، لەسەر هێڵن لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوە، ناوخۆ و پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا، بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو وڵاتە هەواڵی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەرانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئەم ڕوونكردنەوەیە دوای ئەوە هات کە دەنگۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە لایەن چالاکوانانەوە بڵاوکرایەوە و رایانگەیاند، 18 کۆچبەری کوردی سنووری ڕاپەڕین لە سەرەتای ئابەوە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون و پەیوەندییان پچڕاوە.


نوێنەری هەرێم داوای لە کەسوکاری کۆچبەران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد دڵەڕاوکێ و دەنگۆ نافەرمییەکان وەلابنێن و تەنها پشت بە زانیارییە فەرمییەکان ببەستن.


PM:06:39:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو