عەلی زەیدی رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 150 هەزار فەرمانبەر دەدات
وێستگەنیوز-
لە هەنگاوێکدا
بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار و پڕکردنەوەی پێداویستیی دامەزراوەکانی دەوڵەت،
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی 150 هەزار پلەی
وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا، کە بڕیارە تەواوی پرۆسەی پێشکەشکردن و
رێکخستنی لە رێگەی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵییەوە جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، شەیما فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی
وت، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی فەرمی لەسەر تەرخانکردنی ئەو 150 هەزار پلە
وەزیفییە دەربڕیوە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا دەستپێکردووە بۆ
دەرکردنی ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە بەغدا و
پارێزگاکان، بە مەبەستی دیاریکردنی پێداویستییە راستەقینەکانیان لە کادێری
پەروەردەیی.
ئاماژەی بەوەش
کرد کە بەشێکی سەرەکیی ئەم ئامانجە بۆ داپۆشینی کەمیی میلاک لە دامەزراوە
پەروەردەیییەکان تەرخان دەکرێت.
لە لایەکی
دیکەوە، عەزیز شەریف میاحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئاڕاستەی
حکومەت و پەرلەمان بەرەو ئەوەیە ئەم دامەزراندنانە هەموویان لەسەر میلاکی هەمیشەیی
دەوڵەت بن.
جەختیشی کردەوە
کە سپاردنی ئەم دۆسیەیە بە ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی بەهۆی بوونی سیستەمی
ئەلیکترۆنی و پێوەرە روونەکانیەتی کەتێیدا دادپەروەری لەنێوان داواکاراندا
دەستەبەر دەکات.
وتیشی،
پەرلەمان لە ماوەیەکی نزیکدا میوانداریی سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی
دەکات بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دۆسیەکە و داڕشتنی ئالیەتێکی دیاریکراو و
ئەمن بۆ دابەشکردنی پلە وەزیفییەکان.
AM:11:48:24/09/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت