گەرمیان؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
بەهۆی
رووداوێكی هاتووچۆوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان شۆفێری ماتۆڕسکیلێک دوای
برینداربوونی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەنزیک پرۆژەی مارینا
لەکەلار رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ماتۆرسکیل روویدا لەئەنجامدا سێ کەس
برینداربوون، دوای چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی
سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.
بەیانیی ئەمڕۆ
یەکێک لە بریندارەکان کە شۆفێری یەکێک لە ماتۆرسکیلەکان بوو بەناوی 'ئەنەس محەمەد
رەسول' لەدایکبووی ٢٠٠٧ گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی گەرمیان
داوا لە شوفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە پێشبڕکی و سەرکێشی لە کاتی
شۆفێریدا بۆئەوەی رووداوی دڵتەزێنی لەم شێوەیەی لێنەکەوێتەوە و نەبن بەمایەی زیان
بۆخۆیان و خانەوادەیان، بۆیە پێویستە لەکاتی شۆفێریدا پابەندی یاساکانی هاتووچۆبن
و مەرجەکانی سەلامەتی بەکار بهێنن.
AM:11:13:24/09/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت