کۆلێژی پزیشکیی هەولێر 7 خوێندکاری گواستراوە ناچار دەکات بگەڕێنەوە قۆناغی یەکەم


وێستگەنیوز -

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی هەولێر ئاشکرایکرد، لە ساڵی داهاتووەوە گواستنەوە لە نێوان کۆلێژە پزیشکییەکان بە تەواوی ڕادەگیرێت.


کۆلێژی پزیشکیی هەولێر بڕیاری دا 7 خوێندکاری دانیشتووی هەولێر کە قۆناغی یەکەمی پزیشکیی گشتییان لە زانکۆکانی سلێمانی و دهۆک تەواو کردووە، دووبارە لە قۆناغی یەکەمەوە دەست بە خوێندن بکەنەوە.

بڕیاری زانکۆکە ناڕەزایەتیی کەسوکاری خوێندکارەکانی لێکەوتووەتەوە، بەوپێیەی پیشتر لیژنەیەکی پسپۆڕ لە کاتی بەراوردکردنی وانەکاندا ڕایگەیاندبوو جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان پڕۆگرامەکاندا نییە و خوێندکاران دەتوانن لە قۆناغی دووەم بەردەوام بن، بەڵام زانکۆی پزیشکیی هەولێر و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوورن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان.

لەو بارەیەوە، پ. د. عەلی عەبدولڕەزاق، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی هەولێر ڕایگەیاند، بابەتەکە پەیوەستە بە لایەنی زانستی و بوونی جیاوازی لە پڕۆگرامی وانەکاندا، بۆیە بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ قۆناغی یەکەم وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی هەولێر ئاشکراشی کرد، بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ساڵی داهاتووەوە پرۆسەی گواستنەوە لە نێوان کۆلێژە پزیشکییەکاندا بە تەواوی ڕادەگیرێت.


PM:09:51:23/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو