وەزارەتی گواستنەوە بەدواداچوون بۆ کێشەی کارمەندانی کۆمپانیایەکی دیلیڤەری دەکات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستیان بە بەدواداچوونی یاسایی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان چەند کارمەندێک و کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراوی دیلیڤەری.


ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلوولی 2026 ئۆفیسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەدواداچوون دەکات بۆ کێشەی نێوان چەند کارمەندێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراوی بواری دیلیڤەری.

وەزارەتەکە جەختیشی کردووەتەوە لەوەی لە نزیکترین کاتدا بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا دەکرێت و ڕای گشتیی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک کارمەندی دیلیڤەریی کۆمپانیاکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد بەهۆی ڕەخنەگرتن و بە هۆکاری کوردبوونیان لە سەر کارەکانیان دەرکراون.


PM:03:26:23/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو