پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوکاری خاوەنی تەرمێک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکی ئاگادارکردنەوەدا داوا لە کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات سەردانی پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاووڵاتییەک کە لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی روونیکردووەتەوە، لە رێکەوتی 2026/9/21 تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (وریا محەمەد مەهدی) لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە، کە لەدایکبووی ساڵی 1988ـە، ناسراوە بە نازناوی "دەلۆ" و ناوی دایکیشی (نازەنین رۆستەم)ـە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەریی سلێمانی پارێزراوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە کەسوکاری ناوبراو یان هەر هاووڵاتییەک دەکات کە زانیاریی لەبارەیەوە هەیە، سەردانی بەشی پزیشکی دادوەری بکات، یاخود بۆ پێدانی زانیاری راستەوخۆ پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکات لە رێگەی ژمارە مۆبایلی: (07731468640).
AM:11:16:23/09/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت