حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی کەسوکاری شەهیدان دەرکرد
وێستگەنیوز –
بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینی هەموار کرایەوە و بازنەی سوودمەندبووان لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ فراوانتر کرا.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەپێی فەرمانی ژمارە 11760 کە لە 17ـەی ئەیلوولی 2026 دەرچووە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ فراوانتر کراوە.
بەپێی بڕیارەکە، جگە لە کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەرانی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانی کوردی فەیلی، فەرمانبەرانی کەسوکاری شەهیدانی تۆمارکراو لە دەزگای شەهیدانی فیدراڵ دەگرێتەوە.
لە فەرمانەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە، پێشکەشکردنی بەڵگەی فەرمیی پشتڕاستکراوەیە لەلایەن دەزگای شەهیدانی ئیتحادیاوە، بە مەبەستی ڕێکخستن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان.
PM:05:27:22/09/2026
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت