هاتووچۆی عێراق بۆ وێستگەنیوز: رەشنووسێكی فیدراڵیمان ئامادە كردووە بۆ یەكخستنی هاتووچۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە بڵاویكردەوە زۆربەی هەنگاوەكانمان بڕیوە بۆ یەكخستنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق.
فەریق عودەی سەمیر حەسانی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عێراق لە وەڵامی پرسیارێكی وێستگەنیوز ئایا پلانی یەكخستنی ڕیساكانی هاتووچۆی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراوە، وتی: "بەڵێ هەنگاوێكی زۆر لەگەڵ هاتووچۆی گشتی هەرێمی كوردستان گیراوەتەبەر".
ئاشكراشیكرد، "ئێمە لەگەڵ هەرێمی كوردستان سەركەوتووبوین لە گەیشتن بە دیدگای هاوبەش و چەندین كۆنووسی رێكەوتنمان واژۆ كردووە و رەشنووسێكی یاسای فیدراڵیشمان ئامادە كردووە و رێكار و رەزامەندییەكانی دیكەش تەواو دەكەین".
PM:09:24:21/09/2026
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت