فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە وەرچەرخانێکی بنەڕەتییە لە داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی بەرگریی نیشتمانیدا و جێگەی پێشوازییەکی گەرم و پڕ لە شانازییە لەلایەن سەرجەم چین و توێژەکانەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: ئەم هەنگاوە ستراتیژییە تەنها یەکخستنی ئاراستە و توانا سەربازییەکان نییە، بەڵکو بیناسازیی قەڵایەکی پۆڵایینە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و قەوارە سیاسییەکەی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە: هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەوپەڕی باوەڕ و ئیرادەی نیشتمانییەوە، پابەندبوونی خۆی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان دووپات دەکاتەوە وەک هێزێکی نیشتمانیی پیشەگەر، یەکگرتوو و مۆدێرن کە لە ئاست گەورەیی ئەرکەکاندایە.
هێزەکانی کۆماندۆ ڕایانگەیاندووە کە سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، زەمینەسازییەکی مسۆگەرە بۆ ئایندەیەکی گەشتر و پارێزراوتر بۆ نەوەکانی داهاتوو، هەروەها پەیمانی دڵسۆزییان بۆ خاک و نیشتمان تازە کردووەتەوە کە بە ورەیەکی بەرزەوە لەسەر ئەرکە ڕەسەنەکانی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
PM:07:33:21/09/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت