ئیتاڵیا کار لەسەر سنووردارکردنی خوێندکارانی بیانی و قەدەغەکردنی نیقاب لە ناوەندەکانی خوێندندا دەکات
وێستگەنیوز –
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پلانێکی نوێی حکومەتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێکاری تازە دەگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی ژمارەی خوێندکارانی بیانی و قەدەغەکردنی نیقاب لە ناوەندەکانی خوێندندا.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە میانی وتارێکیدا ڕایگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەت ڕێکارێکی نوێ دەگرێتەبەر بە مەبەستی سنووردارکردنی ژمارەی خوێندکارانی بیانی لە ناوەندەکانی خوێندنی وڵاتەکەدا، هاوکات پۆشینی نیقاب و ڕووبەند لە خوێندنگەکاندا قەدەغە دەکرێت.
مێلۆنی ئاماژەی بەوەش کرد، خوێندنی زمانی ئیتاڵی بۆ خوێندکارە بیانییەکان دەکرێتە ناچاری و وتی: ئەگەر دەتەوێت لە وڵاتەکەمان بمێنیتەوە و داهاتوویەک بونیاد بنێیت، دەبێت فێری زمانەکەمان بیت و ڕێز لە یاسا و کەلتوورمان بگریت.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جەختیشی کردەوە لەوەی ڕێکاری نوێیان دژی پۆشینی نیقاب و ڕووبەند گرتووەتەبەر، بەتایبەتی بۆ ژنانی موسڵمان لە وڵاتەکەیدا.
ڕوونیشیکردەوە، پاش پەسەندکردنی پڕۆژەکە لەلایەن حکومەت و پەرلەمانەوە، یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پۆشینی ئەو جۆرە پۆشاکانە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا بەتەواوی قەدەغە دەکرێت.
PM:06:21:21/09/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت