لەسەر بابەتی راگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران وەزارەتی گواستنەوە لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە دەدات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران رادەگیرێت.


میدیاكانی عێراق هەواڵێكیان بلاوكردەوە كە گوایە عێراق لە ڕۆژی سێشەممەوە گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران رادەگرێت و تەنها لە دەروازە سنوورییەكانەوە گەشتی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.

حوسێن ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەو بابەتە و بابەتەكەش پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هەیە و ئەگەر شتێك هەبێت خۆیان روونكردنەوەی لەسەر دەدەن.


PM:10:08:20/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو