وتەبێژی یەکێتی: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نەکراوە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نەکراوە، هاوکات پابەندبوونی تەواوی حزبەکەی بۆ ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ دووپات دەکاتەوە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان قوباد تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانیدا بەڕێوەچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا نەکراوە.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە حزبێکی سیاسیین و فەلسەفەیەکی حوکمڕانیی ڕوونمان هەیە، هەر ڕێککەوتنێکی سیاسی بکەین بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین؛ یەکێتی و سەرۆکەکەی لەگەڵ یار و نەیاردا ڕاستگۆن و سیاسەت لای ئێمە بریتییە لە شەفافییەت.
سەبارەت بە هاوپەیمانێتییەکان، کاروان گەزنەیی جەختی کردەوە کە یەکێتی بە تەواوەتی پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ نەوەی نوێدا.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد، ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەدا دەگوزەرێت و کۆبوونەوە لەنێوان لایەنەکاندا ڕوودەدات، جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییەکانی یەکێتی لە ئاستێکدایە کە جێگەی دڵخۆشییە، چ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و چ لەسەر ئاستی دەرەوەی عێراق.
PM:07:18:20/09/2026
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت