قوباد تاڵەبانی: لە هەموو ئاستەکان پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی بەردەوامە و هەوڵی دابەزاندنی نرخی بەنزین دەدەین
وێستگەنیوز-
لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پەیامێکی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا، پێکهێنانی کابینەی نوێ و کێشەی نرخی بەنزین راگەیاند.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە کردنەوەی ئەم سەنتەرە لە شاری سلێمانی، بەڵگەی بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیایە، هەروەها وتی: "تورکیا بازاڕێکی گەورەیە بۆ بازرگانان، پاڵپشتیی تەواوی پرۆسەی ئاشتی دەکەین و سلێمانیش شاری هەمووانە".
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم و پرۆسەی سیاسی، جێگری سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر سەرجەم ئاستەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە پێشڕەویدان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، قوباد تاڵەبانی دەستی بۆ کێشەی سووتەمەنی برد و روونیکردەوە کە حکومەت لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی بڕی بەنزین لە بازاڕەکاندا، تا لەو رێگەیەوە بتوانرێت نرخەکەی داببەزێنرێت و بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان کەمبکرێتەوە.
PM:01:24:20/09/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت