هاتووچۆی سلێمانی کاتی چوونە ناوەوەی بارهەڵگرەکانی بۆ سەنتەری شار دیاری کرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەی جووڵەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە سنووری شارەکەدا دەرکرد، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رێکخستنی باشتری رەوشی هاتووچۆ.
بەپێی بڕیارەکە، کە لە ئەمڕۆ 20ی ئەیلوولی 2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رێگە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان نادرێت لە کاتژمێر 7 تاوەکو 9ی بەیانی بچنە ناو سەنتەری شاری سلێمانییەوە.
هاوکات هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە وەک رێگەیەکی جێگرەوە بۆ ئەو کاتەی قەدەغەکردنەکە دەگرێتەوە، شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەتوانن شەقامی 100 مەتری بۆ هاتووچۆکردن بەکاربهێنن تاوەکو پرۆسەی هاتووچۆ لە ناو شاردا ئاسانتر بەڕێوەبچێت.
AM:11:10:20/09/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت