بانکی ناوەندیی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕوون دەکاتەوە
وێستگەنیوزـ
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی پێویستمان هەیە و بەرزبوونەوەی نرخ بۆ قۆستنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
لە کاتێکدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتووەتە 159 هەزار دینار، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی تەواوی دراوی بیانی هەیە و دابینکردنی دۆلار بۆ هاوردەکردن، کارتە بانکییەکان و گەشتیاران بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوامە.
بانکی ناوەندی هۆکاری گرانبوونی دۆلاری لە بازاڕەکاندا بۆ دەنگۆی چەواشەکارانە و قۆستنەوەی بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە لەلایەن هەندێک کەس و نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەوە گەڕاندەوە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییان و بازرگانان دەکات نەکەونە داوی دەنگۆکان و تەنیا پشت بە زانیارییە فەرمییەکان ببەستن، جەختیشی کردەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی بانکەکەوە سکاڵا لەسەر هەر سەرپێچییەکی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو تۆمار بکەن.
PM:09:16:19/09/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت