عومرەکارێکی خەڵکی هەرێم لە مەککە کۆچی دوایی کرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 18ی ئەیلوولی 2026، عومرەکارێکی کوردی دانیشتووی شاری هەولێر، لە شاری مەککەی پیرۆز و دوای بەجێهێنانی سوننەتی عومرە، بەهۆی تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.

کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو عومرەکارە ناوی (سەید نەجمەدین مەغدید سەعید)ە و لەدایکبووی ساڵی 1967ە، ماوەی چەند رۆژێکە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی عومرە لەگەڵ هاوسەر و کەسوکارەکەیدا گەیشتووەتە وڵاتی سعوودیە.

وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوبراو پێشتر هیچ نەخۆشییەکی کوشندەی نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ باری تەندروستی بە شێوەیەکی لەناکاو تێکچووە و کۆچی دوایی کردووە، هەروەها بڕیارە دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی نوێژی مردوو، تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەرائیع لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.

هاوکات لە پەیامێکدا بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرا.
بە گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییەش، کۆی گشتیی ئەو عومرەکارە کوردانەی لە دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمساڵەوە لە مەککە کۆچی دواییان کردووە، گەیشتە 3 هاووڵاتی.


PM:08:34:18/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو