شێوازی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەگۆڕدرێت


وێستگەنیوز –

لە سەربەیانیی ڕۆژی شەممەوە شێوازی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە پارێزگای سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ سیستمی تاک و جووت، بڕیارەکە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش دەگرێتەوە.

لە ڕۆژی شەممە 19ـەی ئەیلولی 2026ـەوە، شێوازی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە سلێمانی دەکرێت بە ژمارەی تاک و جووت.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکە بە فەرمی دراوە و لە سەربەیانیی شەممەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی زیاتر ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین و کەمکردنەوەی ئاستەنگ و نۆرەی دوورودرێژی بەردەم بەنزینخانەکان.

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆتا ژمارەی تابلۆکەیان تاکە، لە ڕۆژی شەممەدا بەنزین وەردەگرن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کۆتا ژمارەیان جووتە ڕۆژی دواتر کە یەکشەممە دەکات بەنزینیان پێدەدرێت.

هاوکات بڕیارەکە بە هەمان شێواز ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش دەگرێتەوە.


PM:12:11:18/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو