وتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ پارتی کۆنەبووینەتەوە و هاوپەیمانێتییەکەمان لەگەڵ نەوەی نوێ لە شوێنی خۆیەتی
وێستگەنیوز-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیاری نەکراوە، هاوکات جەخت لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ نەوەی نوێ دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـەی ئەیلولی 2026، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت نەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دانیشتنی نێوانیان دیاری نەکراوە.
سەبارەت بە پەیوەندییە سیاسییەکانیان، وتەبێژی یەکێتی جەختی کردەوە لەوەی هاوپەیمانییەتیەکەیان لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شوێنی خۆیەتی و بەردەوامە.
کاروان گەزنەیی ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتی کۆمەڵێک بەڵێنی بە خەڵکی هەرێم داوە و سوورە لەسەر جێبەجێکردنیان، هاوکات دەرگای گفتوگۆیان دانەخستووە و کراوەیە، ئامانجی سەرەکیشیان پێکهێنانی حکومەتێکە لەسەر بنەمای چەسپاندنی شەراکەتی ڕاستەقینە و خزمەتکردنی تەواوی کۆمەڵانی خەڵک، لە هەمان کاتدا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتیش بە ئاشکرا ڕادەگەیەنن.
PM:05:55:17/09/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت