قوباد تاڵەبانی: سلێمانی پایتەختی داهێنانە و کاری زۆرمان بۆ هەلی کار کردووە
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاری سلێمانی وەک "پایتەختی داهێنان" وەسف دەکات و رایدەگەیەنێت، شارەکە لە هەموو روویەکەوە لە گەشەسەندندایە و هەوڵی زۆریش دراوە بۆ بووژانەوەی بازاڕ و رەخساندنی هەلی کار.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە لوتکەی ئابووریی سلێمانی بەناونیشانی "دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری”، تیشکی خستە سەر پێگەی شارەکە و رایگەیاند، سلێمانی گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و هاوشانی گەشەی ئابووری، کایەکانی هونەر و کولتووریش لە شارەکەدا لە برەودان و گەشەسەندنی بەردەوامدان.
جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی: "سلێمانی پایتەختی داهێنانە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک حکومەت کاری زۆریان بۆ بەرەوپێشبردنی بازاڕ و فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و هاوڵاتییان ئەنجام داوە.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا و رایگەیاند، دەبێت هەموو لایەک پێکەوە و بە هەوڵی هاوبەشی هەموان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.
PM:12:06:17/09/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت