نزار ئامێدی: سەقامگیریی سیاسی بەبێ سەقامگیریی ئابووری نایەتەدی


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هێنانەدیی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا بەبێ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ئابووری مەحاڵە، جەختیش لەسەر گرنگیی هەنگاونان بەرەو ئابوورییەکی هەمەجۆر دەکاتەوە.


نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارێکدا لە لوتکەی ئابووریی سلێمانی کە بەناونیشانی "دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری” بەڕێوەچوو، رایگەیاند، سەقامگیریی سیاسی بەبێ سەقامگیریی ئابووری نایەتەدی، هەربۆیە پێویستە هەمووان پێکەوە هەنگاو بەرەو بنیاتنانی ئابوورییەکی هەمەجۆر بنێن، چونکە هەمەجۆرکردنی سێکتەرە ئابوورییەکان راستەوخۆ دەبێتە هۆی دروستبوونی زیاتری هەلی کار بۆ هاوڵاتییان.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوان وەک دەسەڵات، تەواوی پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت دووپات دەکەنەوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی دۆخی ئابووری و رەخساندنی کار.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نزار ئامێدی ئاماژەی بە رێگاکانی چارەسەری ئاڵنگارییەکان کرد و وتی: "پشتبەستن بە کاری هەرەوەزی و هاوبەش وادەکات بەسەر کێشە و ئاستەنگەکاندا زاڵ ببین"، هاوکات روونیکردەوە کە سەرخستن و بەردەوامیدان بەو هاوبەشییە ئابوورییانە، پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانیی نێودەوڵەتی دەبێت.


PM:12:02:17/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت