ئیمارات بە داشکاندنێکی گەورە ملیۆنان بەرمیل نەوتی عێراق دەکڕێت
وێستگەنیوز-
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیای ئەدنۆکی ئیماراتی لە سایەی پشێوییەکانی بازاڕی نەوت بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی بە داشکاندنێکی بەرچاو کڕیوە کە دەگاتە 27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، وردەکاریی کڕینی نەوتەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەدنۆکەوە بەم شێوەیەیە:
کڕینی نزیکەی 32 ملیۆن بەرمیل نەوت بە داشکاندنی نێوان 24.90 بۆ 27 دۆلار.
کڕینی 40 ملیۆن بەرمیل، لەگەڵ 20 ملیۆن بەرمیلی تر بۆ ڕادەستکردن لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم بە هەمان ڕێژەی داشکاندن.
بەپێی ئامارەکان، کۆمپانیای ئەدنۆک لە ڕێگەی کۆمپانیای
بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆەوە بووەتە لە پێشەنگی گەورەترین کڕیارانی نەوتی خاوی عێراق لە مانگەکانی ئاب و ئەیلولدا.
بەڵام بەهۆی کۆتوبەندەکانی هەناردەکردن و نەبوونی توانای کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ دابینکردنی تەواوی بڕە داواکراوەکان، قەبارەی کۆتایی بارە نەوتە دیاریکراوەکان بۆ ئیمارات کەم بووەتەوە
PM:09:30:16/09/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت