فوئاد حسێن: باشبوونی ئابووریی عێراق کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کوردستان دەبێت
وێستگەنیوز-
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، تیشکی خستەسەر ئەنجامی سەردانە فەرمییەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی بۆ هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و رایگەیاند، کارنامەی سەردانە 2 رۆژییەکە زیاتر لەسەر پرسی ئابووری چڕبووەتەوە.
وەزیری دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، هەر جۆرە پێشکەوتن و بووژانەوەیەک لە دۆخی دارایی و ئابووریی عێراقدا بێتە کایەوە، بە شێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەریی ئەرێنی و بەرچاوی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.
هاوکات فوئاد حسێن باسی لەوەش کرد، کە پرسی زیندانیانی رێکخراوی داعش یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی پاریس و بەرلین؛ بەتایبەت ئەو چەکدارانەی پێشتر لە ریزی ئەو رێکخراوەدا شەڕیان کردووە و لە ئێستادا لە زیندانەکانی عێراقدان و هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسی یان ئەڵمانین، تاوەکو بڕیار لە چارەنووسیان بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە و لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، کە هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاو و بنەڕەتییە لە جەستەی عێراق و تەواوی ماف و شایستە فەرمییەکانی لە چوارچێوەی دەستووردا بە پارێزراوی دەمێننەوە.
AM:10:00:16/09/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت