وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمی کردووە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکی بەپەلەدا هاوبەشانی کارەبای ئاگادار کردەوە، کە بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمی کردووە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو غازەی بۆ وێستگەکان دابین دەکرێت.


بەپێی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا، کۆمپانیای "داناغاز" هەناردەی غازی بۆ سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە، ئەمەش راستەوخۆ بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تۆڕی نیشتمانیدا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هاوشانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکە و گەڕاندنەوەی هەناردەی غاز بۆ دۆخی ئاسایی، تاوەکو بەرهەمهێنانی کارەبا و پێدانی بە هاووڵاتییان وەک پێشووی لێبێتەوە.


AM:09:45:16/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت