ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی تازە ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە
وێستگەنیوز –
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، پرۆسەی دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ ئەو کەسانە دەستپێدەکات کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، لە 16ـەی ئەم مانگەوە پرۆسەی دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ ئەو کەسانە دەستپێدەکات کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە.
ئەم پرۆسەیە ئەو هاوسەرە تازانە دەگرێتەوە کە فۆڕمی خۆراکیان لەسەر بنکەکانی 201 تا 223ـی سنووری پارێزگای هەولێرە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هاووڵاتییان پێویستە لە کاتی سەردانیکردنیاندا ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەیان پێ بێت:
فۆڕمی خۆراکی ساڵانی 2020-2021ـی ماڵی باوکیان.
فۆڕمی ئەلیکترۆنیی ماڵی باوکیان.
کارتی نیشتمانی.
کارتی زانیاری.
PM:06:09:15/09/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت