وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027ـی ڕاگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندن، تاقیکردنەوە و پشووەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـەی ئەیلولی 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندن، تاقیکردنەوەکان و پشووەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027ـی بڵاوکردەوە.
بەپێی ساڵنامەکە، لە وەرزی یەکەمدا 12 هەفتە خوێندن دەبێت و لە 9 تا 12ـی 12ـەی 2026 هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم ئەنجام دەدرێت، هەروەها تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە 15 تا 24ـەی 12ـەی 2026 بەڕێوەدەچن.
پشووی وەرزی یەکەم لە 25ـی 12ـەی 2026 دەستپێدەکات تاوەکو 2ـی 1ـی 2027 و دواتر دەوام دەستپێدەکاتەوە.
لە وەرزی دووەمیشدا 16 هەفتە دەوامی خوێندن دەبێت، کە لە کۆتایی مانگی 4 هەڵسەنگاندن و لە مانگەکانی 5 و 6ـی 2027 تاقیکردنەوەکان بەپێی پۆلەکان ئەنجام دەدرێن.
هەروەها پشووی بەهارە لە 9ـی 3 تا 23ـی 3ـی 2027 دەبێت، لەگەڵ پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، جەژنی ئێزدی، ساڵیادی ڕزگارکردنی عێراق و جەژنی قوربان.
PM:04:40:15/09/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت