لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانی و عەلی باپیر کۆبوونەوە
وێستگەنیوز –
ئەمڕۆ، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـەی ئابی 2026، نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە، ئەمرۆ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوولا بەشدار بوون، باس لە بارودۆخی ژیانی هاووڵاتییان کرا و بەپێویست زانرا کە دەسەڵات هەنگاوی کرداری بگرێتە بەر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە کرا و ئەوە دووپات کرایەوە کە پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد، بە شێوەیەک مامەڵە بکات کە هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت لە ئاڵۆزییەکان.
PM:04:58:14/09/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت