دادگا سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەو کەسە دەرکرد کە گۆشتی بەرازی بەناوی مەڕوماڵاتەوە بە هاوڵاتیان فرۆشتبوو
وێستگەنیوز –
دادگای تاوانەکانی نەجەفی ئەشرەف، بڕیاری 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ کەسێک دەرکرد کە گۆشتی بەرازی بەناوی گۆشتی مەڕوماڵاتەوە بە هاووڵاتییان فرۆشتبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـەی ئەیلوولی 2026، ئەنجومەنی باڵای دادوەری نەجەف ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی نەجەفی ئەشرەف بڕیاری سزادانی زیندانیکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ بەسەر تاوانبارێکدا دەرکرد، کە هەستابوو بە فرۆشتنی گۆشتی نەشیاو بۆ خواردنی مرۆڤ لە پارێزگاکەدا.
ئەوەشی ڕوون کردەوە، لە لای تاوانبارەکە دەست بەسەر 75 کیلۆگرام گۆشتی بەرازی نەشیاو بۆ خواردنی مرۆڤدا گیراوە لە ناحیەی ئەلحوڕییەی سەر بە قەزای کووفە، کە بەناوی گۆشتی مەڕوماڵاتەوە بە هاووڵاتییانی دەفرۆشت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیاری سزادانی تاوانبارەکە بەپشت بەستن بە بڕگەکانی بڕیاری 146ـی ساڵی 1998 دەرچووە.
PM:04:09:14/09/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت