ئاسایشی هەرێم: بە 5 مووشەک هێرشکرایە سەر سێ ناوچەی جیاواز


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی کەوتنەخوارەوەی 5 مووشەکی لە چەند ناوچەیەکی جیاواز ئاشکرا کرد و هاوکات رێنمایی و هۆشداریی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات.


بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، کاتژمێر 3:10 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 14ی 9ی 2026، لە رێگەی 5 مووشەکەوە هێرش کراوەتە سەر چەند شوێنێک، بەم شێوەیە:

3 مووشەک لە ناوچەی زڕگوێزەڵە کەوتوونەتە خوارەوە.

1 مووشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەر بە ناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە.

1 مووشەکیش لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە سنووری قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، لە هەمان کاتدا داوا لە تەواوی هاوڵاتییان دەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانیان، بە هیچ جۆرێک لە شوێنی رووداوەکان نزیک نەبنەوە و بە تەواوی لە دەستکاریکردنی پارچە و پاشماوەکانی مووشەک و درۆن خۆیان بەدوور بگرن.


AM:10:55:14/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت