بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە سلێمانی
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی سێ مووشەکەوە هێرش کرایە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەرپرسێکی حزبەکەش زانیاری لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا دەکات.
عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ رایگەیاند، پەلامارەکە کاتژمێر 3:10ی سەرلەبەیانی ئەنجامدراوە و کەمپی بنەماڵەکانیانی لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج.
سەبارەت بە لێکەوتەکانی بۆردومانەکە، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە روونیکردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادی بەر شوێنەکە کەوتووە، هاوکات دڵنیاییشی دا کە سەرجەم بنەماڵەکان و ئەندامانی نێو کەمپەکە پارێزراون و سەلامەتن.
AM:09:24:14/09/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت