شیکارییەک: ئەمریکا کارتی حوسییەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئیبراهیم دژی سعودیە بەکاردەهێنێت
وێستگەنیوز-
توێژەرێکی کوردی سووریا دەڵێت، واشنتۆن ڕێگەی داوە حوسییەکان گەمارۆی ئابووری و ئەمنی بخەنە سەر سعودیە، تاوەکو وەک کارتێکی فشار بەکاری بهێنێت بۆ ناچارکردنی ڕیاز بە بەستنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل.
عەلی تەمی، توێژەری کوردی سووریا ڕایگەیاند، واشنتۆن ڕێگەی داوە حوسییە هاوپەیمانەکانی ئێران گەمارۆی سعودیە بدەن و گوشارە ئەمنی و ئابوورییەکانیان وەک کارتێک بەکاردەهێنێت تا ڕیاز بێبەديل بکات بۆ ڕازیبوون بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل (ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم) و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا.
بەپێی شیکارییەکانی تەمی، واشنتۆن ترسی لە بەهێزبوونی سعودیە هەیە وەک زلهێزێکی ناوچەیی و ئابووری، بۆیە لەبری ڕێگریکردن لە پەڕەپێدانی هێرشەکانی حوسییەکان لە باب ئەلمەندەب و گەرووی هورمز، بێدەنگی هەڵبژاردووە.
ئەو ئەم دۆخە بە ڕووداوەکانی سەدەی نۆزدەیەمی میسر و سزادانی محەمەد عەلی پاشا لەلایەن بەریتانیاوە بەراورد دەکات کاتێک ترسیان لە فراوانبوونی هەژموونی هەبوو.
ئاماژە بەوەش دەکات، سەرەڕای ململانێکانی نێوان واشنتۆن و تاران، بەرژەوەندییەکانیان لە لاوازکردنی دەوڵەتانی عەرەبی و دابەشکردنی کاریگەرییەکاندا لە یەکتر نزیک دەبنەوە.
لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە لەوەی تاکە ڕێگە لەبەردەم ڕیاز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارانە، پشتیوانیکردنی ڕاستەوخۆ و بەهێزکردنی سوننەکانە لە عێراق، سووریا، لوبنانیش و دەوڵەتانی دیکەی ناوچەکە.
PM:09:20:13/09/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت