لە هەولێر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گەنجێک بینایی چاوێکی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
دوای ئەنجامدانی دوو نەشتەرگەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا گەنجێک لە هەولێر چاوێکی لەدەستدا، پزیشکەکە نەخۆشەکەی لە نەخۆشخانە دەرکردووە و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کردووە.
لە شاری هەولێر گەنجێک دوای ئەنجامدانی دوو نەشتەرگەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا بینایی چاوێکی لەدەستدا و پزیشکەکەی بە پچڕاندنی تۆڕی چاوی تۆمەتبار دەکات
گەنجەکە ڕایگەیاندووە کێشەکەی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی یەکەم لە 27ـی حوزەیراندا دەستی پێکردووە و دوای سێ ڕۆژ بینایی لەدەستداوە، دواتر و دوای لێدانی چوار دەرزی بێ بەنج، نەشتەرگەریی دووەمی بۆ ئەنجامدراوە کە بەهۆیەوە تۆڕی چاوی پچڕاوە.
کاتێک پزیشکەکە داوای نەشتەرگەریی سێیەمی کردووە، گەنجەکە ڕەتیکردووەتەوە و بەرەو ئێران سەردانی پزیشکی کردووە، بەڵام لەوێ لەلایەن شەش پڕۆفیسۆرەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە هیچ ئومێدێک بۆ گەڕانەوەی بینایی چاوی نەماوە.
لە ئێستاشدا سکاڵای یاسایی دوو لایەنە لە نێوان خێزانی گەنجەکە و پزیشکەکەدا تۆمار کراوە.
PM:08:24:13/09/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت