بێگەرد تاڵەبانی: داوامان کردووە جیاوازی لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم و عێراقدا نەکرێت


وێستگەنیوز-

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە بەغدادەوە ئاشکرای کرد، لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەتەوە و لەسەر ١١ خاڵی هاوبەش ڕێککەوتوون بە مەبەستی ڕەواندنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ.


بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کە ئێستا بە سەردانێک لە بەغدادە ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووەتەوە و لەسەر 11 خاڵی هاوبەش گفتوگۆیان کردووە بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ.

دەشڵێت، هەرێم و عێراق یەک سەلەی خۆراکن و پێویستە مافەکانی جوتیاران بە بێ جیاوازی بپارێزرێن، هاوكات جەختی لە گرنگیی بەگەڕخستنی ڕۆژژمێرێکی کشتوکاڵیی یەکگرتوو و پابەندبوونی هەردوولا پێوەی کردەوە.

لەبارەی بڕی گەنمی وەرگیراویشەوە ئاماژەی بەوە کرد، داوایان کردووە شاندی هەرێم لە کۆبوونەوەی ساڵانەی مانگی 10ـەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشدار بن، تاوەکو پشکی گەنمی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دیاری بکرێت.


PM:05:26:13/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو