وەفدی دانوستانکاری هەرێم: مووچە لە بودجەی 2027 جێگیر دەکرێت
وێستگەنیوز -
وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2027ـدا.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق، وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی بەغدای لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ خستەڕوو.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بەتایبەت دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواکەوتن و دوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
هەروەها وەفدی دانوستانکار ئاماژەی بە گرنگیی هاوئاهەنگی و دروستکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کرد، بە مەبەستی پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا.
PM:09:16:12/09/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت