ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا دەکەن
وێستگەنیوز –
حەوت ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان داوا دەکەن مووچەکانیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ هاوتا بکرێت و مافەکانیان لە یاسای بودجەدا بچەسپێندرێت.
ئەمڕۆ شەممە 12ـەی ئەیلولی 2026، حەوت ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەکۆی شکۆی کەمئەندامان دا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایانگەیاند، زیاتر لە 13 هەزار کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ساڵی 2014ـەوە ناویان تۆمار کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
نوێنەرانی ئەم توێژە هۆشداری توندیان لە خراپیی دۆخی گوزەرانیان دا و ئاماژەیان بەوە کرد بەهۆی کەمبوونەوەی توانای دارایی و گرانبوونی پێداویستییەکان، مووچەی دوو مانگی کەمئەندامێک تەنیا بەشی کڕینی یەک بەرمیل نەوتی سپی دەکات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە خەرجیی بەردەوامی چارەسەری پزیشکی و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا بارگرانیی گەورەی بۆ ئەم توێژە دروستکردووە، بەوەش داوا دەکەن حکومەت بەپەلە مافە داراییەکانیان لە یاسای بودجەدا بچەسپێنێت.
PM:09:01:12/09/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت