لە سبەینێوە بەنزینی 750 دیناری لە خورماڵ دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز –

لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، لە سبەینێ یەکشەممەوە پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی لە قەزای خورماڵ دەستپێدەکات.


لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەڵەبجەدا هاتووە، لەسەر بڕیاری نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، لە سبەینێ یەکشەممەوە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بەسەر شۆفێرانی سنووری قەزای خورماڵدا دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەنزینەکە لە جۆری نۆرماڵی حکومییە و بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دەبێت.

هەروەها هەفتانە بڕی یەک تەنکەر بەنزین بۆ قەزاکە دابین دەکرێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شۆفێران و هاووڵاتییان.


PM:07:03:12/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت