لە کۆبانێ 2 رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
دوابەدوای گیانلەدەستدانی 9 زیندانی لە گرتووخانەی ئاسایشی ناوخۆی شارەکەدا، لە کۆبانێ 2 رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیەندرا و داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی قوربانییەکاندا بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، دامەزراوەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنە هەڕەمەکییە دەکات کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناو شارەکەدا جێبەجێ کراوە، هاوکات داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی شارەکە کردووە سبەینێ لە کاتژمێر 5ی ئێوارە، بەشدار بن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو قوربانییانەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو زینداندا گیانیان لەدەستدا.
ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گرتووخانەی ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ، 9 زیندانی گیانیان لەدەستدا و 17 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
رووداوەکە لەو کاتەوە سەرچاوەی گرت کە ئەو گەنجە دەستگیرکراوانە لە دژی بڕیاری هێزە ئەمنییەکان بۆ گواستنەوەیان بۆ زیندانی شاری حەلەب، لەناو شوێنی مانەوەیاندا ئاگریان کردەوە و بەرپەرچی بڕیارەکەیان دایەوە.
جێی ئاماژەیە ئەو 17 گەنجە پێشتر لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دژی شەهیدکردنی شەڕڤانێک بە ناوی سیپان حوزنی لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرابوون.
PM:12:06:12/09/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت