وێستگەنیوز تەمەنی میدیایی 11ساڵی تێپەراند
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یانزە ساڵ تێپەڕی بەسەر دامەزراندنی دەزگای میدیایی وێستگەنیوزدا، لەم یانزە ساڵە هەرێم و عێراق پڕ بوو لە رووداوی گەورە و قەیرانی ئابوری و سیاسی و ململانیی توندی لایەنە سیاسییەکان.
لەم یانزە ساڵە پڕ لە کێشە و ئاڵنگارییە، وێستگەنیوز توانیی بە ئاستێکی بەرز و پیشەییانە، مامەڵە لەگەڵ دۆخەکاندا بکات و نەکەوێتە هیچ سەنگەرێکی سیاسیی و ئابورییەوە، وێستگەنیوز توانی پیشەیی بوون، ومۆرالی ئیشی بێت و لەنێوان رووداو و قەیرانەکاندا، بەرپرسیارێتیی گەیاندن و هەواڵی راست هەڵبژێرێت.
لەو ماوەیەدا بەبڕوای تەواوەوە، وێستگە و ڕۆژنامەنوسەکانی هەواڵ و زانیاری و ڕووداوەکانیان وەک خۆی و بەو پەڕی پیشەیی و بێلایەنی بۆ بینەرانیان گواستۆتەوە، بەرپرسیارێتی گەیاندنی هەواڵی راست، پانتاییە گرنگەکەی کارکردن بووە لەلامان، نەوەک بەدەستهێنانی زۆرینەی خوێنەری هەواڵ لەسەر حسابی بێ بنەما، چونکە متمانەی ئێوە بە وێستگە، ئەرکی ئێمەی بەرپرسیارانەتر کرد و ئیوە پێتان وتین لەنێوان رووداو و زانیاری وهاوسەنگیدا، ئێمە وێستگە راستەقینەکەین.
وێستگەنیوز لەمساڵی تەمەنیدا هەنگاوی نوێ دەنێت و لەگەڵ ستافەکەی پلانی جیاوازی بۆ درێژەدان بە کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان هەیە
لەم 11 ساڵەی تەمەنیدا وێستگەنیوز پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بینەران و خوێنەران و سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ستافەکەی دەکات، لەم یادەدا دەستی ماندوونەبوونی هەموو ئەوانە دەگوشێت، کە رۆژانە هەموو کاتی خۆیان بۆ بەڕێوەبردن و بەردەوامبوونی وێستگەنیوز تەرخانکردووە و ئەوانەشی پشتگیری بەردەوامیی کارەکانمان بوون، دڵنیایی دەدەین وەک هەمیشە پیشەیی بوون و بێلایەنی و بابەتی بوونمان لە گەیاندنی زانیاری و ڕووماڵە میدیاییەکانماندا دەپارێزین.
سوپاس بۆ ماندوبونتان لەگەڵمان.
PM:07:58:11/09/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت