پۆلیسی گەرمیان: دەنگۆی جنۆکە لە کفری دوورە لە ڕاستییەوە و تاوانباران دەستگیرکراون
وێستگەنیوز-
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی بەردبارانکردنی ماڵان و ئۆتۆمبێلان لە شاری کفری بە ناوی جنۆکە، پۆلیسی گەرمیان ڕاستی ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، چوار منداڵ لەپشت ئەو کارەوە بوون و دەستگیرکراون.
عەقید سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، چوار منداڵی تەمەن 11 بۆ 13 ساڵ، بۆ کات بەسەربردن بەردیان لە ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی گەڕەکەکەیان گرتووە، بۆ لادانی گومانیش لەسەر خۆیان، یەکێکیان بەردی لە ماڵی خۆیان داوە.
وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیان بە کارەکەیاندا ناوە و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون.
هەروەها دایک و باوکیان بانگێشتی بنکەی پۆلیس کراون و بەپێی یاسای نەوجەوانان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
PM:04:32:11/09/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت