تۆمەتبارانی سەرەکیی کوشتنی شەرڤانەکەی حەسەکە دەستگیر کران
وێستگەنیوز-
دەزگا ئەمنییەکان لە شاری حەسەکە توانییان ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی سەرەکیی تاوانی کوشتنی شەرڤانێکی لیوای حەسەکە دەستگیر بکەن، کە دوای رفاندنی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرابوو.
سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی سەرەکیی کوشتنی شەرڤان (سامی شێخ مووس حەسۆ)دا گرتووە. ناوبراو ئەندامی لیوای حەسەکە بووە و لە شەوی رابردوودا دوای ئەوەی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندراوە، سەری بڕدراوە و کوژراوە.
سیپان حەمۆ وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی ئەو شەرڤانە، سەرکۆنەی هەر جۆرە وتارێکی میدیایی کرد کە هانی توندوتیژی بدات، هاوکات داوای لە هاووڵاتییانی ناوچەکە کرد وشیار بن و رێگە بە دروستبوونی هیچ جۆرە ئاڵۆزی و ناڕەحەتییەک لە ناوچەکەدا نەدەن.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا دووپاتیکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان لە هەڵمەت و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن تاوەکو تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە دەستگیر دەکرێن.
PM:12:20:11/09/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت