قوباد تاڵەبانی لەسەر مردنی گوماناویی خوێندکارێکی هەڵەبجەیی لەگەڵ کونسوڵی چین کۆبووەوە
وێستگەنیوز –
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم، پرسی گیان لەدەستدانی گوماناویی خوێندکارێکی خەڵکی هەڵەبجەی لە وڵاتی چین تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی ئەیلولی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیۆ جون، کونسوڵی گشتیی چین، جەختیان لەسەر پێویستیی ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی پەیوەست بە گیان لەدەستدانی ئەو خوێندکارە هەڵەبجەیییە کردووەتەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا داوایان لە لایەنی چینی کردووە هەرچی زووترە هۆکاری دروستی گیان لەدەستدانەکەی بۆ ڕای گشتی و بنەماڵەکەی ڕوون ببنەوە.
هاوکات حکومەتی چین تەواوی کارئاسانییە پێویستەکان بکات بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی خوێندکارەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
PM:09:53:09/09/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت