سەرۆکی هەرێمی کوردستان پلەی 519 ئەفسەری ئاسایش بەرز دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ کرد.
بەپێی دەقی فەرمانەکە، کە لەسەر بنەمای یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا بەرکارەکان دەرکراوە، پلەی ئەو ئەفسەرانە بۆ پلەی شایستەی راژەیان بەرز دەکرێتەوە.
لە کۆتایی فەرمانەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە و لە رۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:03:32:09/09/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت