لە قەزای کەلار ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، لە سنووری گەڕەکی شۆڕشی سەر بە قەزای کەلار، ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار.
تەرمی ژنەکە بە ناوی (ب. م. خ.) لەدایکبووی ساڵی 1970یە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی دادوەری و گرتنەبەری رێکارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. لە لایەکی دیکەوە، کەسوکاری ناوبراو لە وتەکانیاندا بۆ هێزە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو بە دەستی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەربارەی رووداوەکەش، عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و هێزەکانیان بەپێی یاسا سەرقاڵی بەدواداچوونی وردن بە مەبەستی زانینی سەرجەم هۆکارەکان و چۆنیەتیی روودانی ئەم رووداوە لە ناوچەکەدا.
AM:10:56:09/09/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت