ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: ئێوارەخوانی دادوەران بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و تێکەڵی ململانێی سیاسی نابین
وێستگەنیوز-
راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئێوارەخوانێکی دادوەران بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە سەربەخۆیی و بێ لایەنیی دەسەڵاتی دادوەری دەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، رۆژی 6/9/2026، دادوەر (هیمداد مەجید عەلی) لە ماڵی خۆی لە (گەنجان ستی) ئێوارەخوانێکی رێکخستبوو، کە تێیدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە و دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بانگێشت کرابوون.
ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم دانیشتنە بۆنەیەکی فەرمی نەبووە و تەنها بانگێشتێکی دۆستانە بووە لە نێوان دادوەران کە وەک نەریتێک لە نێوان خۆیاندا پەیڕەوی دەکەن، جەختیش دەکەنەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە لە دەرەوەی هەر چوارچێوەیەکی سیاسی یان حزبی بووە.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا، راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری دووپاتی کردووەتەوە، کە ئەنجومەنەکە و سەرجەم دادگاکان وەک دەزگایەکی سەربەخۆ و بێ لایەن کار دەکەن، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە دەسەڵاتی دادوەری دوورە لە هەر ئینتیمایەکی حزبی و سیاسی و بە هیچ شێوەیەک ناچنە ناو چوارچێوەی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکانەوە
PM:02:30:08/09/2026
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت