ئیلهام ئەحمەد: بڕیارەکانی دیمەشق بۆ خوێندن بە زمانی کوردی هەنگاوێکە بەرەو دواوە
وێستگەنیوز -
ئیلهام ئەحمەد، هۆشداری لەبارەی دۆخی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن دەدات و دەڵێت، بڕیارەکانی دیمەشق پاشەکشەیەکی گەورەیە و کێشە بۆ هەزاران خوێندکار دروست دەکات.
ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری ڕۆژئاوای کوردستان، نیگەرانیی لەبارەی دۆخی پەروەردە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، بڕیارەکانی دیمەشق بۆ پرۆسەی خوێندن هەنگاوێکە بەرەو دواوە، چونکە تائێستا زمانی کوردی نەکراوەتە زمانێکی فەرمی و تەنیا 3 سەعات وەک وانەی هەڵبژاردە دیاریکراوە.
باسی لەوەش کردووە، لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی تەنیا چەند وانەیەکی دیاریکراوی وەک مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە بە زمانی کوردی دەخوێندرێن، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئایندەی ئەو خوێندکارانە دروست دەکات کە ساڵانێکی زۆرە تەنیا بە کوردی خوێندوویانە و ئێستا بەهۆی ئەم بڕیارانەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی جدی دەبنەوە.
ئەم پەیامەی ئیلهام ئەحمەد لە کاتێکدایە، پرسی خوێندن بە زمانی دایک یەکێکە لە بابەتە هەستیارەکان و چالاکوانانی ڕۆژئاوا دەڵێن، سنووردارکردنی زمانەکە بەو شێوەیە، جۆرێکە لە پاشەکشەکردن لەو دەستکەوتە پەروەردەییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستهاتوون.
PM:09:20:07/09/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت