نەخۆشخانەی نانەکەلی: ڕێژەی چاکبوونەوە لە شێرپەنجە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە


وێستگەنیوز -

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر ئامارێکی دڵخۆشکەر لەبارەی ڕێژەی چاکبوونەوەی توشبووانی شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، ڕێژەی چاکبوونەوە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.


ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئەیلولی 2026، هەردی جەواد سابیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ شێرپەنجە و خوێن، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێژەی چاکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە ئاستێکی بەرزدایە و گەیشتووەتە 75%ی توشبووان.

سەبارەت بە ژمارەی توشبووانی نوێ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاشکرای کرد، ساڵانە لەنێوان 1500 بۆ 1800 حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆماردەکرێن.

هەردی جەواد سابیر و وتیشی: نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕۆژانە پێشوازی لە 350 بۆ 400 نەخۆش دەکات، بەڵام مەرج نییە سەرجەم ئەو کەسانە توشبووی شێرپەنجە بن، بەڵکو بۆ پشکنین و چارەسەری جۆراوجۆر سەردان دەکەن.



PM:06:14:07/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت