بەرهەم قەرەداغی: پڕۆژەكەی مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون تەنها بانگەشەی هەڵبژاردن بوو
وێستگەنیوز- محەمەد فاتح
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان روونكردنەوە لەسەر ئەو بڕیارەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدات بۆ دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هاونیشتیمانیاندا.
بەرهەم قەرەداغی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرۆكى ئەنجومەنی وەزیران لە 2021 بڕیاریدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابین بكات بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و لە ماوەی 60 ڕۆژی فۆڕمی ئۆن لایندا كە لە 45% هاوڵاتیان فۆڕمەكانیان پڕكردەوە، 119 هەزار و 919 كەس ئەو فۆڕمەیان پڕكردەوە".
دووپاتیشیكردەوە، "تا ئەم ساتە لە هیچ شارێكی هەرێمی كوردستاندا بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە دانەنراوە و دەبوو مەسرور بارزانی خۆی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە دوای هۆكارەكە بگەڕایە كە بۆچی ئەو پڕۆژەیەی بڕیاری لەسەرداوە ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
بەرهەم قەرەداغی باسی لەوەشكرد، "قسەم لەگەڵ وەبەرهێنەكان كردووە و دەڵێن ئەوەی سەرۆكی حكومەت دایناوە لە زەرەری ئێمەیە چونكە بەپێی بڕیارەكە ئێمە دەبێت تەنها 40 وەرەقە پێشەكی وەرگرین تاوەكو كلیل دابەشدەكەین بەبێ هیچ مانگانەیەك كە هیچ وەبەرهێنەرێك ئامادە نییە یەكەی نیشتەجێبوون ڕادەستی هاوڵاتیان بكات بە تەنها 40 وەرەقە".
دەشڵێت، "دەبوو ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ ئەم پڕۆژەیە بكردایە بەڵام بەداخەوە تەنها قسەیەك بوو بانگەشە یەكی هەڵبژاردنیان پێ بەڕێكردوو هیچی تر".
ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی عێراق بڕیاریداوە یەك ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتیانی عێراقدا دابەش بكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا هیچ بڕیارێكی هاوشێوەی نەداوە
PM:05:57:06/09/2026
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت