قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە نرخی فەرمی دۆلار وەردەگیرێت
وێستگەنیوز-
دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق بڕیارێکی گرنگی بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد و تێیدا جەخت دەکاتەوە کە دەبێت لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، قیستی یەکەکان بە نرخی فەرمی دۆلار 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.
بەپێی زانیارییەکان، دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق گشتاندنێکی فەرمی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لە گشتاندنەکەدا هاتووە کە پێویستە سەرجەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێم پابەند بکرێن بە وەرگرتنی قیستەکان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی، نەک نرخی بازاڕ.
ئەم بڕیارەی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان لەسەر بنەمای نووسراوێکی فەرمی پەرلەمانتار د. غالب محەمەد دەرچووە کە بە ژمارە(K/109) لە ڕێکەوتی 7ـی تەمموزی 2026 ئاڕاستەی دەستەکەی کردبوو.
لە نووسراوەکەدا داواکرابوو میکانیزمی وەرگرتنی قیستەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق بکرێت بە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینار.
بڕیارەکە گشتگیرە و جەختی لێکراوەتەوە کە دەبێت لە هەموو پڕۆژەکانی نیشتەجێکردن لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی باری دارایی لەسەر شانی ئەو هاووڵاتیانەی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان کڕیوە.
PM:04:27:06/09/2026
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت