بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکرا و دەست بەسەر 3 کیلۆگرام ماددەدا گیرا


وێستگەنیوز –

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان لە کەرکووک ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەکانی سلێمانی، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر بڕی 3 کیلۆگرام ماددەی "قارچکی سیحری و ماریوانا"دا گرتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەیلولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان لە کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا لەنێوان ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سلێمانی و ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکانی کەرکووک، توانرا لە شاری سلێمانی بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕی 3 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە کە بەمشێوەیە بووە لە، یەک کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەری قارچکی سیحری، دوو کیلۆگرام لە مادەی ھۆشبەری "ماریوانا”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان جەختی کردووەتەوە کە سەرجەم تۆڕەکانی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لەژێر چاودێرییەکی وردان و ڕایانگەیاندووە: ھیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر لە عێراقدا نابێت و بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانیان.


PM:03:14:03/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت