وه‌زیری دارایی عێراق: سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی (ئەسیکۆدا) له دەروازەکانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی "ئه‌سیكۆدا" له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن و له مانگی داهاتووه‌وه وه‌رگرتنی رسوماتی گومرکی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ئه‌یلوولی 2026، فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ تیمی شاره‌زایانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNCTAD) و به‌رپرسانی گومرگی وڵات كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می "ئه‌سیكۆدا" و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاراكردنی ئه‌م سیسته‌مه له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ یه‌كخستنی رێكاره‌كان و به‌هێزكردنی چاوه‌دێریی گومرکی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، ئه‌مه‌ش رێگری له سه‌رپێچییه‌كان ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، كه له رێكه‌وتی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2026ه‌وه، رسوماتی گومرکی به شێوه‌ی پێشوه‌خته و له كاتی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌دا وه‌ربگیرێت، فالح ساری جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م رێكاره نوێیه به ئامانجی بنبڕكردنی ساخته‌كاری و ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌فافیه‌تی زیاتره له كۆكردنه‌وه‌ی داهاته گشتییه‌كاندا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كه ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كان له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بوون و به‌م زووانه سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان.
PM:03:39:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت