رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی لێكگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به سزادانی شۆفێران
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه لێكتێگه‌یشتنێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی ئیمزا كردووه بۆ سزادانی شۆفێرانی سه‌رپێچیكار، ده‌شڵێت: "هاوكاری حكومه‌تی عێراقین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له شاری هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند كه:
*له پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هاوكاری حكومه‌تی عێراقین.
* لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی هەرچی داواكراوێك هەبووبێت لەلایەن بەغدادەوە دەستگیرمان كردوون و رادەستمان كردوونەتەوە.
*بڕێكی زۆری پاره‌و زێڕو موڵك و ماڵی داواكراوان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه راده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه.
*له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
*له هه‌ماهه‌نگیكردن له بواری گه‌نده‌ڵی و تیرۆر‌و ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌میشه جدی بووین و هه‌ر داواكراوێكیش هه‌بێت هه‌میشه هاوكارده‌بین.
*لێكتێگه‌یشتنێكمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی ئیمزا كردووه كه هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هه‌رێم له شاره‌كانی عێراق سه‌رپێچی بكات له‌وێ سزا بدرێت، ئه‌وه‌شی لێره سه‌رپێچی ده‌كات، لێره سزا بدرێت.
AM:10:53:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت